چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
  1. لەسەر ئەو چاوەی نەشتەرگەری کراوە مەخەون و بۆ ماوەی ئەم جۆرە خەوتنە ئەم پرسیارە لە پزیشکەکەتان بکەن
  2. لە دووهەم ڕۆژی نەشتەرگەریدا ئەتوانن خۆتان بشۆن و دەست نوێژ بگرن.
  3.  دەست لێدان و خوراندنی چاو لە هەفتەکانی سەرەتای نەشتەرگەری قەدەغەیە چون ئەبێتە هۆی دواکەوتنی ساڕێژ بوونی برین و هەست بە سوتان و خورینی چاوی بە دوادایه.
  4. ماوەی یەک هەفتە سەرتان مەچەمێننەوە
  5. لە شەشەم ڕۆژی دوای نەشتەرگەری ئەتوانن سوجدە بەرن
  6. لە هەفتەی یەکەم دوای نەشتەرگەری "شیلد" یان پارێزەری چاو بەکاربهێنن
  7.  مەکیاج، مەلە و شۆفێری کردن ئەبێ بە ڕای پزیشکەکەتان بێت
  8. شتی قورستر لە ١٠ کیلۆ بەرز مەکەنەوە
  9. ئەگەر ڕای پزیشک لەسەر بەکارهێنانی چاویلکە یان پارێزەری چاو بوو، بەکاریبهێنن.
  10. دوای نەشتەرگەری پێویستی بە گۆڕینی خواردنەکانتان نییە، چەند کاتژمێری یەکەم دوای نەشتەرگەری خواردنی نەرم وەکوو سووپ بخۆن و میوە و سەوزە و ئاو بخۆنەوە
  11. دەرمان و قەترەکان بەو شێوازەی پزیشک بۆ داناوی بەکاربهێنن
همچنین بخوانید
بروشورها
بروشورهای روسی
بروشورهای انگلیسی
بروشورهای کردی