چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
- یەکەم پشکنین، ٢٤ کاتژمێر دوای نەشتەرگەرییە.
- لە ٦مانگی یەکەم بەردەوام سەردانی پزیشکتان بکەن.
- لە یەکەم پشکنیندا پزیشک، بینایی و دۆخی چاو تاقی ئەکاتەوەم
- تا ٣ مانگ دوای نەشتەرگەری نابێ لێنز و عەدەسە بەکار بهێندرێت
- تا سێ ڕۆژ نابێ بە هیچ شێوەیێک کرێم و لۆشێن و بە عام مەکیاج بکەن
- دوور کەوتن لە جم و جوڵ وەکوو وەرزشی بۆکسینگ، فوتباڵ، کاراتە و ... بۆ ماوەی ١٠هەفتە
- دەست لێدان و خوراندنی چاو لە هەفتەکانی سەرەتای نەشتەرگەری قەدەغەیە
- لەوانەیە لە چەند مانگی یەکەم دوای نەشتەرگەری پلەی بینایی بگۆڕدرێت
- ٦-٣ مانگی پێ ئەچێت هەتاکوو بینایی جێگر ئەبێت و لەوانەیە لەم ماوەیەدا ئەم شتانە ڕوو بدات: کێشە لە شۆفێری کردنی شەوانە، هەست بە دەرکەوتنی رووناکی چاوئازاردەر و درەوشانەوە
- بۆ ئەوەی دیسان نەشتەرگەریتان بۆ بکرێت، ئەبی پزیشک دوو پشکنینی بەدوای یەکتان بۆ بکات و لایەنی کەم ٣مانگ بوەستن.