ـ یەکەم پشکنین، ٢٤ کاتژمێر دوای نەشتەرگەرییە.
ـ لە ٦مانگی یەکەم بەردەوام سەردانی پزیشکتان بکەن.
ـ لە یەکەم پشکنیندا پزیشک، بینایی و دۆخی چاو تاقی ئەکاتەوەم
ـ تا ٣ مانگ دوای نەشتەرگەری نابێ لێنز و عەدەسە بەکار بهێندرێت
ـ تا سێ ڕۆژ نابێ بە هیچ شێوەیێک کرێم و لۆشێن و بە عام مەکیاج بکەن
ـ دوور کەوتن لە جم و جوڵ وەکوو وەرزشی بۆکسینگ، فوتباڵ، کاراتە و ... بۆ ماوەی ١٠هەفتە
ـ دەست لێدان و خوراندنی چاو لە هەفتەکانی سەرەتای نەشتەرگەری قەدەغەیە
ـ لەوانەیە لە چەند مانگی یەکەم دوای نەشتەرگەری پلەی بینایی بگۆڕدرێت
ـ ٦-٣ مانگی پێ ئەچێت هەتاکوو بینایی جێگر ئەبێت و لەوانەیە لەم ماوەیەدا ئەم شتانە ڕوو بدات: کێشە لە شۆفێری کردنی شەوانە، هەست بە دەرکەوتنی رووناکی چاوئازاردەر و درەوشانەوە
ـ بۆ ئەوەی دیسان نەشتەرگەریتان بۆ بکرێت، ئەبی پزیشک دوو پشکنینی بەدوای یەکتان بۆ بکات و لایەنی کەم ٣مانگ بوەستن.