چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
  1. یەکەم پشکنین، ٢٤ کاتژمێر دوای نەشتەرگەرییە.
  2. لە ٦مانگی یەکەم بەردەوام سەردانی پزیشکتان بکەن.
  3. لە یەکەم پشکنیندا پزیشک، بینایی و دۆخی چاو تاقی ئەکاتەوەم
  4. تا ٣ مانگ دوای نەشتەرگەری نابێ لێنز و عەدەسە بەکار بهێندرێت
  5. تا سێ ڕۆژ نابێ بە هیچ شێوەیێک کرێم و لۆشێن و بە عام مەکیاج بکەن
  6. دوور کەوتن لە جم و جوڵ وەکوو وەرزشی بۆکسینگ، فوتباڵ، کاراتە و ... بۆ ماوەی ١٠هەفتە
  7. دەست لێدان و خوراندنی چاو لە هەفتەکانی سەرەتای نەشتەرگەری قەدەغەیە
  8. لەوانەیە لە چەند مانگی یەکەم دوای نەشتەرگەری پلەی بینایی بگۆڕدرێت
  9. ٦-٣ مانگی پێ ئەچێت هەتاکوو بینایی جێگر ئەبێت و لەوانەیە لەم ماوەیەدا ئەم شتانە ڕوو بدات: کێشە لە شۆفێری کردنی شەوانە، هەست بە دەرکەوتنی رووناکی چاوئازاردەر و درەوشانەوە
  10. بۆ ئەوەی دیسان نەشتەرگەریتان بۆ بکرێت، ئەبی پزیشک دوو پشکنینی بەدوای یەکتان بۆ بکات و لایەنی کەم ٣مانگ بوەستن.
همچنین بخوانید
بروشورها
بروشورهای روسی
بروشورهای انگلیسی
بروشورهای کردی