چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
- دوای بە جێ هێشتنی نەخۆشخانە، لەسەر چاوی نەخۆش بەندێج و پارێزەری چاو "شیلد" بۆ پاراستنی چاو دادەنرێت، تکایە بەندێجەکە لە ماڵ مەکەنەوە
- پشوو دان یەکەم ڕۆژ دوای نەشتەرگەری. دوای نەشتەرگەری گلوکوم شتی قورس (قورستر لە ٢کیلۆ) بەرز مەکەنەوە. ئەگەر پێویستە لە پلیکانه بڕۆنە سەرەوە، ئاگاتان لە خۆتان بێت و لەگەڵ کەسێک هاتوچوو بکەن.
- لە کاتی پشوو دان یان خەوتن ژێر سەرتان کەمێک بەرز بێت.
- خواردنی سووک، شل و گەرم، خواردنی سەوزە و میوەی تازە بۆ زووتر چاک بوونەویە.
- دوای نەشتەرگەری گلوکوم ئەگەر هەست بە بوونی شتێک لە نێو چاوتان ئەکەن، ئاسایییە، نیگەران مەبن. پزیشک بۆ کەم کردنەوەی ئازاری نەخۆش دەرمانی هێدی کەرەوە ئەنووسێت.