چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
- بە ڕای پزیشک پشکنینی دوای نەشتەرگەری و پشکنینەکانی دواتر بکرێت
- قەترە و دەرمانەکان لە کاتی خۆی بەکار بهێنن
- چەند ڕۆژی دوای نەشتەرگەری، چاو لە پێش رووناکی هەستیار ئەبێت. ئەبێ چاویلکەی ژێر خۆر بەکاربهێندرێت.
- دەست لێدان و خوراندنی چاو بۆ ماوەی ٤ تا ٦ هەفتە قەدەغەیە ٥-وەرزشی قورس و چالاکی زۆر وەک فوتبال، والیبال، ڕاکردن و ... بۆ ماوەی ٦هەفتە قەدەغەیە، پیاسە و خۆ گەرم کردنی بە نەرمی کێشەی نییە.