زانیاری زیاتر
پێش نەشتەرگەری سەرنج بەم خاڵانە بدن:
ئەم چارەسەرییە به ئەو کەسانەیە نزیکبینی کەم (کەمتر لە ٤- دیوپتر) و ئاستیگماتیسم کەمتر لە ١ دیوپتر پێشنیار ئەکرێت. سەلامەتی چاو و نەبوونی پێشینەی نەخۆشی یان ئازار گەیشتن بە چاو پێویستە
لە یەک ساڵی ڕابردوودا رێژەی چاو نەگۆرابێت
ئەو نەخۆشانەی قەوسی کۆرینەی کەم تا مام ناوەندیان هەیە کە ناتوانن بەرگەی لێنز بگرن، ئەتوانن لەم تەکنیکە سوود وەربگرن. ئەبێ بزانن نەشتەرگەری چاندنی ئەڵقەی کۆرینەیی بەس بینایی چاکتر ئەکات و رێژەی ژمارەی چاویلکە کەم ئەکات و کاریگەری لەسەر قەوسی کۆرینە نییە.