چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

لەوانەیە دوای نەشتەرگەری هەست بە ئازار و ڕاکێشانی پێڵووکانتان بکەن. ئەم دۆخە زۆربەی کات کەمە و لەگەڵ بەکارهێنانی هێوەرکەرەوە باوەکان چارەسەر ئەبێت. ئەگەر ئازار زۆر بوو یان بیناییتان کەم بوو ئاکید لەگەل پزیشک پەیوەندی بکەن. ٢٤-٤٨ کاتژمێر کیسەی ئاوی سارد بەکاربهێنن و سەرتان بەرز ڕابگرن. دوای ٤٨ کاتژمێر ئەگەر شین ببوو، کیسەی ئاوی گەرم بەکاربهێنن. لە یەکەم ڕۆژانی دوای نەشتەرگەری لەوانەیە ئاو کردنی چاو، هەستیار بوون بە ڕووناکی و گۆڕانکاری بینایی( وەک لێڵ بوونێکی کەم و دووانبینی) ڕوو بدات کە بە هێمنی چارەسەر ئەبێت. زۆربەی کات ٦بۆ ٨ ڕۆژ دوای نەشتەرگەری تەقەڵەکان دەردێنن.

همچنین بخوانید
بروشورها
بروشورهای روسی
بروشورهای انگلیسی
بروشورهای کردی