ناساندن
ڕەنگەکانی ڕنگێنە(عنبیە) لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دنیا جیاوازە و هەندێک کەس ڕەنگی چاوی تێکەڵ بووی ٢ یان ٣ ڕەنگە، ڕەنگی قاوەیی، ڕەش و بەڕویی باوترین ڕەنگەکانن کە سێ لە چواری خەڵکی دنیا ئەگرێتەوە. هەروەها ڕەنگێنە(عنبیە) رێژەی رووناکی کە ئەچێتە نێو چاو کۆنتڕۆڵ ئەکات و وەک پارێزەری چاوە بۆ بەرگری لە تیشکە زیان بەخشەکانی تیشکی خۆر. هەندێک کەس بە هۆی نەخۆشی یان ئازار گەیشتن بە چاویان، ڕەنگێنەیان( عنبیە) ناتەواوە.