ناساندن
بە گیرانی بۆریی باریکی "نازولاکریمال" کە دەبێتە هۆی خاڵی کردنەوەی فرمێسک لە چاو دەوترێت گیرانی بۆریی فرمێسک کە بە دوو شێوەی زگماکی و نازگماکییە. لە کاتی گیرانی بۆریی فرمێسک نەخۆش تووشی زۆر ئاوکردنی چاو دەبێت، هۆکاری ئەم نەخۆشییە بە روونی دیار نییە و هۆکاری جۆراوجۆری هەیە، بەڵام گرینگترینی ئەوەیە کە زۆربەی ئەم نەخۆشانە (زۆرتر لە ٦٠٪) کێشەی توێکاری و اینتیهابی لووت وەکوو لار بوونی لووت، پولیپ، سینوزیت و یان نزیکبوونی خانە هەواییەکانی سەرەوە "سینوس ئێتموئید" بە بۆریی فرمێسک یان کێشەکانی تریان هەیە.