خزمەتگوزایەکانی تایبەت بە نەخۆشە نێودەوڵەتیەکان(IPD) لە نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور
گروپی نەخۆشخانەکانی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی یەکەم کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی لە شەقامی موتەهەری تاران، پایتەختی وڵاتی ئێران دامەزراند. ئامانجی گروپی نەخۆشخانەکانی نوور ئەوەیە کە هەموو ئەو کەسانەی پێویستیان بە خزمەتگوزاری پزیشکی چاوە، ئەو خزمەتگوزاریانە تایبەت و هەو شانی خۆیان بێت و لە نزییکترین شوێن لە جێگای نیشتەجێ بوونیان بێت و دوور لە هاتوچووی زۆر بن، بۆیە نەخۆشخانە و کلینیکی پزیشکی چاوی نوور لە شەقامی ئێسفەندیار و دواتر نەخۆشخانە و کلینیکی نوور لە شاری کەرەج دامەزرێندرا.
پزیشکە ماستەڕ پسپۆڕەکانی چاو لە هەموو بوارەکانی پزیشکی چاو لەم نەخۆشخانە پێشکەوتووەدا ئامادەن بۆ پشکنین و چارەسەری نەخۆشەکان. لەم سەنتەرە خزمەتگوزاری پزیشکی چاو وەکوو پشکنینی سەرەتایی چاو، وێنەگرتن لە چاو، ئۆپتۆمەتری چاو تا نەشتەرگەریە پێشکەوتووەکان وەکوو چاندنی کۆرینەی چاو ئەنجام دەدرێت.
خزمەتگوزاری چارەسەری بۆ نەخۆشانی بیانی لە ساڵانی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نووری تاران لە وڵاتی ئێران پێشکەش دەکرێت.
بەشی IPD بۆ نەخۆشانی بیانی ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش دەکات:
١- دابین کردنی بەشی تایبەت بە نەخۆشانی بیانی بە چاودێری بەڕێوبەری نەخۆشخانە
٢- پێکهێنانی تیمی بەشی IPD
٣- دابین کردنی شوێنی گونجاو لە قاتی حەوتەم بۆ پێشوازی لە نەخۆشەکان
٤- ئامادە بوونی ستافی تایبەت سەبارەت بە نەخۆشانی بیانی لە سەرەتا تا دەرچوون لە نەخۆشخانە
٥- تومار کردنی زانیاری سەبارەت بە نەخۆشی لە پۆرتاڵی کەرتی گشتی چارەسەری
٦- درووست کردنی پەرتووکی بچووک بۆ رێنمایی(بە چەند زمان)، دابین کردنی جێگای وەستاندني ئۆتۆمبيل، گواستنەوەی بێبەرامبەری نەخۆشەکان لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا، ئینتەرنێتی خێرا، هاوکاری نەخۆشانی بیانی و پلان دانان بۆ نەخۆشەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا.
چۆنیەتی وەرگرتنی سەرەی سەردانکردن لە نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور(تایبەت بە نەخۆشانی نێودەوڵەتی):
لە رێگای ماڵپەڕی نەخۆشخانە:
www.noorvision.com
لە رێگای نامەی ئهلەکترۆنی
Email: noorhospital_ipd@yahoo.com
ژماره تەلەفۆن: 00982182401645
ژمارە مۆبایل و واتس ئەپ:
whats app 09912909843 خاتوون فەرزانە وەفاجوو
whats app 00989120994170 خاتوون مینا مۆمێنی پوور
پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور: 00982182400
وەرگرتنی سەرەی سەردان: هاتن بۆ کلینیکی نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور و وەرگرتنی سەرەی سەردان کردن.