بۆچی نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور؟

بۆچی نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور؟
نەخۆشخانە و کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور کە زۆرتر لە بیست ساڵ تەمەنیەتی یەکەم سەنتەری پزیشکی چاو لە کەرتی تایبەتی ئێرانە و لە ئاستی جیهانی خزمەتگوزاری دیاری کردن، ناسینەوە و چارەسەری پێشکەش دەکات. گروپی نەخۆشخانەکانی نوور زاناترین پزیشکەکان و مۆدێرنترین زانستی پزیشکی و پێشکەوتووترین ئامێر و ژووری نەشتەرگەری لێیە، هەموو جۆرەکانی چارەسەری و قورسترین نەشتەرگەری چاو ئەنجام دەدرێت و ساڵانە لە کۆنگرێس و سیمینارە نێودەوڵەتیەکان بەشدار دەبن و کۆمەڵگای جیهانی پزیشکی چاو رێزیان دەگرن.
نەخۆشخانەی نوور لە بەکارهێنانی زۆربەی تەکنیکە چارەسەرییەکان وەکوو نەشتەرگەری عیوب ئێنکساری (عیوب انکساری) وەکوو لازێک و پی ئار کەی-فێمتۆلەیزیک و فێمتۆئێسمایل، کۆرینە و تۆڕی چاو لە ئێران بە تەواوی جیاوازە و لە نەخۆشخانە پێشکەوتووەکانی جیهانە.
لە نەخۆشخانە و کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور هەموو پێداویستی و پێشبینیەک بۆ پێشکەش کردنی چارەسەریەکی سەرکەوتوو بە کوالیتی نایاب ئامادەیە. پزیشکانی ئێمە لە بواری زانستی و پزیشکی لە نێو وڵات و دەرەوەی وڵات بە تواوی ناسراون، پەرستارە میهرەبان و دڵسۆزەکانمان باشتر لە ستانداردی نێودەوڵەتی چاودێری نەخۆشخانەیی کار دەکەن و هەموو ستافەکە لە کاری تایبەتی خۆیاندا پێشتر کۆرسی تایبەتیان وەرگرتووە تا چاکترین و بە کوالیتیترین خزمەتگوزاریەکان بە نرخی گونجاو پێشکەشی نەخۆشان دەکرێت.
بێگومان، جوانی نەخۆشخانە سەرنجتان ڕادەکێشێت؛ لەوانەیە لە یەکەم بینین، نەخۆشخانە وەکوو هۆتێلێکی پڕ ئەستێرە ببینن، بەڵام متمانەتان بە چاوەکانتان هەبێت چون ئێوە لە نەخۆشخانە و کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوورن.

همچنین بخوانید
بروشورها
بروشورهای روسی
بروشورهای انگلیسی
بروشورهای کردی