بۆچی ئێران؟، بۆ نەخۆشخانەی نوور؟

ئێران وڵاتی شاخە هەوربڕەکان، دەشتە سەرسەوزەکان، بیابانە سروشتیەکان، دەریا و دەریاچەی شین و ڕۆژە خۆرەتاوەکان و شەوە پڕ ئەستێرەکانە.
ئێران وڵاتێکی گەورە و خاوەن ٧هەزار ساڵ شارستانییەتی، جێی تێکەڵ بوونی کلتور و هونەر، ڕۆح، زانست و سیاسەت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئاسیا و پردێک لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر ڕێگای باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهانە.
لە سەرەتای شارستانییەتی ئێرانەوە فەیلەسوف، ڕۆشنبیر، داهێنەر و زانایانی گەورە وەکوو حەکیم ئەبوولقاسم فێردۆسی، ئەبوو عەلی سینا، ئەبوو رەیحان بیروونی، زەکەریای رازی و جابێر ئیبن حەیان لەسەر ئەم خاکە پێگەیشتوون. بە هیمەتی ئەوان و وردبوونەوە لە یەکسانی و ژیانی مرۆڤ زانستی پزیشکی لە ئێران درووست بوو و بە خێرایی پێش کەوت تا بووە هۆی ئەوەی داهێنانە پزیشکیەکانی ئێرانیەکان بە تایبەت لە بواری داهێنانی شێوازی چارەسەری و درووست کردنی دەرمان لە هەموو دنیا دەنگی دایەوە؛ ئێستاش بە پێشکەوتنی خێرای زانستی پزیشکی، شێوازو تەکنیکی پزیشکی ئێرانیەکان جێگای سەرنجی باوەڕپێکراوترین ناوەندەکانی خوێندن و توێژینەوەی جیهانە.
زانستی نوێ پزیشکی چاو لە ئێراندا ٧٠ ساڵ تەمەنیەتی، بەڵام مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دێرین. پزیشکانی چاوی ئێران لەم سەردەمەدا پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ باوەڕپێکراوترین سەنتەرە ئاکادیمی و پزیشکییەکانی جیهان هەیە و بەردەوام لە کۆنگرێس و سیمینارە گرینگەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدار دەبن و دەیان بابەت و وتاری زانستی پێشکەش دەکەن. پزیشکەکان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی چاو و رێگەگرتن لە کوێری، ئێستاش خەریکی پەرەپێدانی ئەم زانستە بەسوودەن لە سەرانسەری وڵاتدا.
لەم کاتەدا وڵاتی ئێران لە بواری پزیشکی و پزیشکی چاو پێشکەوتووە و لەسەر ئاستی جیهاندا حەڤدەهەمین و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا یەکەمە.
کۆماری ئیسلامی ئێران له بواری خزمەتگوزاری کلینیکی و پاراکلینیکی پزیشکی چاو وڵاتێکی پێشکەوتوو، بە توانا و بە تواوی ناسراوە، ئێستا سەدان سەنتەری زۆر چاکی پزیشکی چاو کە خاوەن مۆدێرنترین ئامێری دیاری کردن و چارەسەریە، خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەشی نەخۆشانی نێو وڵات و دەرەوەی وڵات دەکەن.

بۆچی نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور
نەخۆشخانە و کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور کە زۆرتر لە بیست ساڵ تەمەنیەتی یەکەم سەنتەری پزیشکی چاو لە کەرتی تایبەتی ئێرانە و لە ئاستی جیهانی خزمەتگوزاری دیاری کردن، ناسینەوە و چارەسەری پێشکەش دەکات. گروپی نەخۆشخانەکانی نوور زاناترین پزیشکەکان و مۆدێرنترین زانستی پزیشکی و پێشکەوتووترین ئامێر و ژووری نەشتەرگەری لێیە، هەموو جۆرەکانی چارەسەری و قورسترین نەشتەرگەری چاو ئەنجام دەدرێت و ساڵانە لە کۆنگرێس و سیمینارە نێودەوڵەتیەکان بەشدار دەبن و کۆمەڵگای جیهانی پزیشکی چاو رێزیان دەگرن.
نەخۆشخانەی نوور لە بەکارهێنانی زۆربەی تەکنیکە چارەسەرییەکان وەکوو نەشتەرگەری عیوب ئێنکساری (عیوب انکساری) وەکوو لازێک و پی ئار کەی-فێمتۆلەیزیک و فێمتۆئێسمایل، کۆرینە و تۆڕی چاو لە ئێران بە تەواوی جیاوازە و لە نەخۆشخانە پێشکەوتووەکانی جیهانە.
لە نەخۆشخانە و کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور هەموو پێداویستی و پێشبینیەک بۆ پێشکەش کردنی چارەسەریەکی سەرکەوتوو بە کوالیتی نایاب ئامادەیە. پزیشکانی ئێمە لە بواری زانستی و پزیشکی لە نێو وڵات و دەرەوەی وڵات بە تواوی ناسراون، پەرستارە میهرەبان و دڵسۆزەکانمان باشتر لە ستانداردی نێودەوڵەتی چاودێری نەخۆشخانەیی کار دەکەن و هەموو ستافەکە لە کاری تایبەتی خۆیاندا پێشتر کۆرسی تایبەتیان وەرگرتووە تا چاکترین و بە کوالیتیترین خزمەتگوزاریەکان بە نرخی گونجاو پێشکەشی نەخۆشان دەکرێت.
بێگومان، جوانی نەخۆشخانە سەرنجتان ڕادەکێشێت؛ لەوانەیە لە یەکەم بینین، نەخۆشخانە وەکوو هۆتێلێکی پڕ ئەستێرە ببینن، بەڵام متمانەتان بە چاوەکانتان هەبێت چون ئێوە لە نەخۆشخانە و کلینیکی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوورن.

ئێرا، نەخۆشخانەیەکی جیاوازە و لە ئاستی جیهانیدایە.


همچنین بخوانید
بروشورها
بروشورهای روسی
بروشورهای انگلیسی
بروشورهای کردی